خانووی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆبه‌خش له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له خورماتوو ده‌ته‌قێندرێته‌وه
عاسی قه‌واڵی: ئەوە ماڵەکەی منە تەقێندراوەتەوە تاپۆکەی لای خۆمە و وەکالەتیشم بۆ سەنگەر فرۆشان نەکردووە چۆن فرۆشتیان
K24 - هه‌ولێر:
ماڵی عاسی قه‌واڵی، پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خشی خورماتوو له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی ته‌قێندراوه‌ته‌وه و وێران كراوه.
عاسی قه‌واڵی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خۆبه‌خشه و ئێستا ئاواره‌یه و له چیاكانی سنووری خوورماتوو دەژی، له باره‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی خانووهكهشی، له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی له فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: "ئەوە ماڵەکەی منە تەقێندراوەتەوە تاپۆکەی لای خۆمە، وەکالەتیشم بۆ سەنگەر فرۆشان نەکردووە چۆن فرۆشتیان، ئایە چەندیان وەرگردبوو لە بری سەنگەرو خاک و خەڵکی خورماتوو پێشمەرگە و ماڵەکانی ئێمە وا هەڕاجمانیان کردوو خۆیان، ڕوو زەردی دەرگای یەزدانو مێژوو کرد، سەربەرزی بۆ کوردی خورماتوو سەرشۆڕی بۆ دوژمنانی کورد".
به‌هۆی راده‌ستكردنی كه‌ركووك و خورماتوو به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، له لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی ناو حزبێكی سیاسی، به‌شێكی زۆری دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه ئاواره بوونه.
به گوێره‌ی ئاماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، ژماره‌یان 180 هه‌زار هاووڵاتی كوردی تێپه‌ڕاندووه، كه ته‌نها ئاواره‌كانی شاری كه‌ركووك 79 هه‌زار كه‌س ده‌بن.
ته‌قاندنه‌وه و سووتاندنی هاووڵاتییانی كورد له‌و ناوچانه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌رده‌وامه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌شێك له به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسی كه‌ركووك، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كان ئارامن و داوا ده‌كه‌ن هاووڵاتییان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانییان.
پێشتریش كامێرامانێكی كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی، به ناوی ئه‌ركان شه‌ریف، دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی له داقووق، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه كوژرا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)