رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی: به كۆتاییهاتنی داعش له عێراق ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌ڕی دیكه به‌هێزه
شه‌ڕی داهاتوو له نێوان دوو وڵاته له‌سه‌ر خاكی عێراق
K24 - هه‌ولێر:
ده‌ركردنی داعش له عێراق و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری كه‌ركووك، كه ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی كوردیان دواخست، مانای كۆتاییهاتنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانه سه‌ربازییه‌كان نایه‌ت له‌و وڵاته.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "The Independent"ی به‌ریتانی تا ئێستاش ناكۆكییه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق، ئه‌گه‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه پێكدادانی سه‌ربازی له‌م وڵاته رووبداته‌وه.
نیگه‌رانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، له ناو عێراق، وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، به روونی له لێدوانه‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به دی ده‌كرێت، به‌تایبه‌تیش كاتێك عه‌بادی گوتی: "ئه‌ركی من چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی من رێگه‌گرتنه له روودانی پێكدادانی سه‌ربازی ئه‌و دوو وڵاته له ناو عێراق".
رۆڵی سوله‌یمانی له عێراق
بوونی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له عێراق، هه‌ر له ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعش و تا كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك، بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكا.
رۆژنامه‌ی " The Independent"ی به‌ریتانی له‌و باره‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، شه‌ڕی پرۆپاگه‌نده له عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووه و گه‌یشتووه ئاستێك كه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، زۆربه‌ی میدیا عه‌ره‌بییه‌كان و هه‌ولێریش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئێران توانیویه‌تی به‌غدا كۆنتڕۆڵ بكات و خۆی ببێته بڕیارده‌ری یه‌كه‌م، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا خۆی به هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی عێراق داده‌نێت.
رۆژنامه‌كه هۆكاری ناوهێنانی شه‌ڕی پڕۆپاگه‌نده ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوایه هێزی پێشمه‌رگه "كورد" پردێكی سه‌ر زێی بچووك له "ناحیه‌ی پردێ" ئاڵتون كۆپری ته‌قاندووه‌ته‌وه بۆ مه‌به‌ستی رێگریكردن له له‌شكركێشی میلیشیاكانی حه‌شد، به‌ڵام ئه‌و گرته ڤیدیۆییه راست نییه و هی ته‌قاندنه‌وه‌ی پردێكه له شاری تۆپیكای پایته‌ختی ویلایه‌تی كانساسی ئه‌مه‌ریكا و له رێگه‌ی كۆنتڕۆڵه‌وه ته‌قێندرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پردێكی نوێی له شوێنی‌دا درووست بكرێت.
ئه‌وه‌ی زیاتر به‌غدای نیگه‌ران كردووه، نیشاندانی وڵاته‌كه‌یه وه‌ك بریكارێكی ئێران و قاسم سوله‌یمانی به كاریده‌هێنێت، كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیش پشتی به حه‌شدی شه‌عبی شیعی به‌ستووه.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، ئاماژه به لێدوانێكی هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات، كه مانگی رابردوو، له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه نووسیبووی: "به‌داخه‌وه هێرشه‌كانی عێراق و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك، كه هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، بووه‌ته ده‌ستپێكی جه‌نگێكی نوێ له عێراق و كوردستان".
رۆژنامه‌كه له زاری به‌رپرسێكی دیاری عێراقه‌وه، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، تا ئێستا قاسم سوله‌یمانی، چاوی به عه‌بادی و ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق نه‌كه‌وتووه.
به‌رپرسه‌كه بۆ رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانی ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر میلیشیا شیعییه‌كان كه‌متر بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش كه خه‌رجی زۆربه‌ی گرووپه شیعییه‌كان نادات، ته‌نها حزبوڵڵا نه‌بێت".
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی
وه‌ك رۆژنامه‌كه باسی ده‌كات، ئێستا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، سنووردارترن به به‌راورد به سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌و هێزه میللییه، كه سێ ساڵ به‌ر له ئێستا، به فه‌توای سیستانی، مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق، دامه‌زرا، كاتێك سوپای عێراق به‌رامبه‌ر به چه‌كدارانی داعش خۆیان نه‌گرت و سێ پارێزگایان راده‌ست كرد و ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی پارێزگاری له به‌غدای پایته‌ختیش بكه‌ن.
وێڕای حه‌شدی شه‌عبی، میلیشیاكانی دیكه‌ی وه‌كو رێكخراوی به‌در، عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق و كه‌تائیبی حزبوڵڵا، مێژووێكی درێژتریان هه‌یه.
ئێستا میلیشیای حه‌شد، زیاتر كه‌وتووه‌ته ژێر چاودێری حكوومه‌تی عیراق، به‌تایبه‌ت مووچه‌كانییان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه دابین ده‌كرێ، به‌ڵام كورد و سووننه له عێراق، هیچ گومانێكییان له داهاتوو مه‌ترسیداره‌كه‌ی ئه‌و هێزه نییه، چونكه خاوه‌ن ناوبانگێكی خراپی تایه‌فه‌گه‌ری و تاوانه.
هێزی حه‌شد، به هه‌موو "تاوانه تایه‌فه‌گه‌رییه‌كانی، به شێوه‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه، كه ئێستا له عێراق قسه‌یه‌كی باو هه‌یه و ده‌ڵێت: "له عێراق چوار سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانان هه‌ن، ئه‌وانیش: حكوومه‌ت، ده‌سه‌ڵاته ئایینییه‌كان، هۆزه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی".
قه‌یس خزعه‌لی، 43 ساڵ، سكرتێری گشتی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق، كه پێشتر ملازمێكی هێزه‌كانی سه‌در بوو و له ساڵی 2004 لێی جیابووه‌وه، به عه‌مامه‌ی سپی و عه‌با ره‌شه‌كه‌ی، ره‌تیكردووه‌ته‌وه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئێران‌دا بن.
خزعه‌لی له باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و هێزانه بڕۆن و وڵات جێبهێڵن، چونكه هیچ بیانووێك بۆ مانه‌وه‌یان نه‌ماوه.
گوتیشی: "ئه‌وان نایانه‌وێ بڕۆن، به‌ڵام ئێمه ده‌توانین ناچارییان بكه‌ین، شاره‌زاییمان هه‌یه له به‌رگریكردن، ئه‌گه‌ر هه‌ر رێگه‌دانێكیش له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و گه‌لی عێراقه‌وه بۆ ئه‌و كاره هه‌بێت، ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه و به‌ره‌نگاری ده‌بینه‌وه".
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات ئه‌و گوته‌یه‌ی خزعه‌لی مۆته‌كه‌یه بۆ عه‌بادی، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌ست به كوشتنی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، كه له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه به‌وه ناسراون به ئاراسته‌ی ئێران كار ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به بوونی رۆڵی ئێران و قاسم سوله‌یمانی، له داگیركردنه‌وه‌ی كه‌ركووك، خزعه‌لی ده‌ڵێت: "ئه‌وان هاوكارێكی سه‌ره‌كی عه‌بادی و هێزه عێراقییه‌كان بوون، ئه‌وه‌ی سوله‌یمانی كردی، ئاراسته‌كردنی په‌یامێك بوو بۆ كورد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن عه‌بادی جددیه له‌پرسی كه‌ركووك".
سه‌باره‌ت به داهاتووی حه‌شدیش، خزعه‌لی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و هێزه له‌گه‌ڵ هێزی سه‌ربازی عێراق ده‌بێته‌وه یه‌ك و نابێت تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بێت.
خزعه‌لی كه له ساڵی 2007 له لایه‌ن به‌ریتانییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراو دواتر له ساڵی 2010 له پرۆسه‌یه‌كدا ئاڵوگۆڕی دیلیان پێكرا له‌گه‌ڵ بارمته‌یه‌كی به‌ریتانی، پێی وایه پێویسته له‌مه‌ودوا شیعه، وه‌ك هاوبه‌شێك له سووننه‌كان بڕوانێت له بری كورد.
راشیده‌گه‌یه‌نێت، كه عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی پێشبینی ناكرێت به‌یانی، یاخود له داهاتوو چی ڕووده‌دات.