هۆشیار زێباری: عه‌بادی غروور بووه
"پێویستە عەبادی رابگیرێت"
K24 - ھەولێر
هۆشیار زێباری رایده‌گه‌یه‌نێت، كە حه‌یده‌ر عه‌بادی غرور بووه و پێویسته رابگیرێت.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ژماری تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ره‌خنه‌ی توند له سیاسه‌ته‌كانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت و ده‌ڵێ: "عه‌بادی تووشی غرور بووه، ئه‌مه‌ش ره‌نگه ئه‌نجامی خراپی لێبكه‌وێته‌وه".
هه‌روه‌ها زێباری نووسیویه‌تی: "پێویسته عه‌بادی رابگیرێت له‌و غرورییه، چونكه ئه‌و له‌خۆبایبوونه‌ی ره‌نگه ببێته هۆی دروستبوونی شه‌ڕی ئه‌هلی".