يه‌كێتى واده‌ى به‌ستنى كۆنگره‌ى يه‌كلا كرده‌وه
داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى كراوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له سلێمانى مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌و زانيارييانه‌ى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕيار دراوه له 31ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى ساڵى داهاتوو يه‌كێتى چواره‌م كۆنگره‌ى خۆى ئه‌نجام بدات.
سايتى غه‌د پرێسى عێراقى له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه له نێوان ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى و مه‌كته‌بى سياسى ده‌مه‌قاڵێ درووستبووه، به‌و پێيه‌ى يه‌كه‌ميان داواى كردووه مه‌كته‌بى سياسى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.