مه‌رزی په‌روێزخان ده‌كرێته‌وه
"كاری رێكخستنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی شوفێرو بازرگانانمان ئه‌نجامداوه"
K24 - ھەولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به كوردستان24 راگه‌یاند، دوای سێ هه‌فته له داخستنی بڕیاره مه‌رزی په‌روێزخان بكرێته‌وه.
ئارام سایه‌خان، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ئاشكرای كرد: "په‌یوه‌ندیمان به به‌رپرسانی مه‌رزه‌كه له دیوی ئێرانه‌وه كردووه، ئه‌وان پێیان راگه‌یاندووین، له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ هه‌فته‌یه كاری رێكخستنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی شوفێرو بازرگانانمان ئه‌نجامداوه و له‌ماوه‌ی كه‌متر له 48 كاتژمێری دیكه مه‌رزه‌كه به‌رووی كاری بازرگانی و هاووڵاتیان ده‌كرێته‌وه".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه سبه‌ی دووشه‌مه مه‌رزی پەروێزخان بكرێتەوە".