به ڤیدیۆ.. ساتی خستنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كه له‌لایه‌ن به‌رگری ئاسمانی سعوودییه‌وه
به ڤیدیۆ ببینه چۆن دژه مووشه‌كه‌كان ئاراسته ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو، حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، كه كه‌مینه‌ی شیعه‌ن و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، مووشه‌كێكی بالیستییان ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی شا خالد كرد له ریازی پایته‌خت كرد و له‌لایه‌ن به‌رگری ئاسمانی سعوودییه‌وه مووشه‌كه‌كه ته‌قێندرایه‌وه.
دوای راگه‌یاندنی خستنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كه، چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، گرتهیه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا دژه مووشه‌كه‌كانی به‌رگری ئاسمانی سعوودیه، ئاراسته مووشه‌كه بالیستییه‌كه‌ی حووسییه‌كان ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سعوودیه زانیاری زیاتری له باره‌ی مووشه‌كه‌كه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، گرووپی "ئه‌نساروڵڵا" كه میلیشیایه‌كی سه‌ر به حووسییه‌كانن، مووشه‌كێكی بالیستی له جۆری "بوركان ئێچ 2" ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی شا خالید كردووه، به‌ڵام مووشه‌كه‌كه خراوه‌ته خواره‌وه.