بۆچی ئێران له داگیركردنی ته‌واوی عێراق شكستی هێنا
چۆنیه‌تی شكستهێنانی ئێران له داگیركردنی عێراق.. ته‌نها ئه‌م شوێنه له‌ژێر هه‌ژموونی ئێران‌دا نییه
K24 - هه‌ولێر:
له كۆتا هه‌فته‌ی مانگی رابردوو، مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌مبوونه‌وه و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، توانی رێگری له له‌شكركێشییه‌كانی حه‌شد و سوپای عێراق بكات.
وێبسایتی تورك پرێس، له راپۆرتێكی شیكاریدا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسی و سه‌ربازییه، جگه له به‌رگرییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی حه‌شد و سوپای عێراق و راگرتنی هێزه‌كانییان، گۆڕانی هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیایه.
گۆڕانكارییه‌كان ته‌نها دوای چه‌ند رۆژێك هاتن له كۆنتڕۆڵكردنی كه‌ركووك له‌لایه‌ن حه‌شد و سوپای عێراق، به‌مه‌ش مه‌ترسی راسته‌وخۆ كه‌وته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كه‌وته ژێر هه‌ڕه‌شه، به شێوه‌یه‌ك، كه هێزه توندڕه‌وه‌كان له به‌غدا و تارانه‌وه ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان خسته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه شكست به بارزانی بهێنن.
وێڕای تێكشكاندنی له‌شكركێشی حه‌شد و سوپا بۆ سه‌ر خاڵه سنوورییه‌كانی سووریا و توركیا، هه‌ڵوێستی واشنتن به روونی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و دوای ئه‌ویش هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ره‌ش گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه بینی.
وه‌ك راپۆرته‌كه باسی كردووه، ئه‌مه‌ریكا گوشاری خسته سه‌ر به‌غدا و داوای دانوستان و گفتوگۆی سیاسی كرد، به‌مه‌ش شكست به‌و هه‌وڵه‌ی ئێران هێنرا كه مه‌به‌ستی بوو ته‌واوی عێراق داگیربكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كاتێكی كه‌مدا بۆیان ده‌ركه‌وت، كه گره‌وكردن له‌سه‌ر هاوكاریكردنی عه‌بادی بۆ وه‌ده‌رنانی ئێران له عێراق، جگه له خه‌یاڵپڵاوی هیچی دیكه نییه و هه‌مان ئامانجی پشتگیرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای هه‌یه بۆ مالیكی، له‌و كاته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بوو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان رۆڵ بگێڕێت.
ئه‌و وێبسایته توركییه روونیشی ده‌كاته‌وه، راده‌ستكردنی ته‌واوی عێراق به ئێران، گۆڕانكاری هه‌ڵوێستی توركیاشی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌تایبه‌تیش ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به "یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان"ه‌وه هه‌یه و كاریگه‌رییه‌كی زۆریشی له‌سه‌ر داناوه، ئه‌گه‌ر توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ بارزانی و حزبه‌كه‌ی بپچڕێنێت، رۆڵی توركیا له هاوكێشه‌كه لاسه‌نگ ده‌بێت.
توركیا پێشبینی دۆخی خراپتریشی كردووه به‌ر له گۆڕانكارییه‌كانی له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر هه‌ولێر بچێته پاڵ سلێمانی، به‌مه‌ش نه‌خشه هێز له ناوچه‌كه، به ته‌واوه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران یه‌كلاده‌بێته‌وه.
زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی و میدیا عه‌ره‌بی و بیانییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئێران توانیویه‌تی ببێته بڕیارده‌ری یه‌كه‌می به‌غدا، ته‌نانه‌ت له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش، كاریگه‌ریی ته‌واوی له‌سه‌ر حزبی ده‌سه‌ڵاتداری سلێمانی داناوه، به‌مه‌ش جگه له هه‌ولێر و دهۆك، بڕیاره‌كانی له ته‌واوی عێراقدا جێبه‌جێ ده‌كرێن، بۆیه واشنتن و ئه‌نقه‌ره نایانه‌وێت، ئه‌و به‌شه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراقیش بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ئێران.
سه‌چاوه: راپۆرتی شیكاری تورك پرێس