جه‌بار ياوه‌ر: كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سياسيين نه‌ك سه‌ربازى
بەغدا لە بڵاوکردنەوەی هێزی هاوبەش پاشگەزبووەتەوە
K24 – هه‌ولێر:
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە جه‌بار ياوه‌ر، رايگه‌ياند، بەغدا لە بڵاوکردنەوەی هێزی هاوبەش پاشگەزبووەتەوە و دەیەوێت هێز لە هەموو ناوچە و دەروازەکان بڵاوبکاتەوە.
جه‌بار ياوه‌ر له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا گوتيشى: هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يى ته‌واوى ده‌ربڕيوه بۆ ئه‌نجامدانى گفتوگۆ و لێكتێگه‌يشتن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و كێشانه‌ى ئێستا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ن، كێشه‌ى سياسيين نه‌ك سه‌ربازى و چارهسهركردنيشيان هه‌ر له رێگه‌ى سياسييه‌وه ده‌بێت.
روونيشيكرده‌وه، شه‌ڕ ماڵوێرانى به دواوه‌يه و هه‌رێمى كوردستان ئه‌و بژاردهيهى ره‌تكردووه‌ته‌وه و هێزى پێشمه‌رگه ماوه‌ى سێ ساڵه هێزى پێشمه‌رگه شان به شانى هێزه عێراقييه‌كان له شه‌ڕدايه له دژى تيرۆريستانى داعش.