پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت داوای ناردنى چه‌كدارى خۆبه‌خش بۆ كه‌ركووك ده‌كات
له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌فسه‌ر و پۆلیسه كورده‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك، هێزه‌كانی پۆلیس له‌ناو شار له‌ڕووی ژماره و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازیه‌وه به‌شی ئه‌وه ناكه‌ن بتوانن ئاسایشی ئه‌و شاره بپارێزن
K24- هه‌ولێر:
راكان سه‌عید جبوری پارێزگاری كه‌ركوك داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، هێزێكی زیاتری خۆبه‌خشه نوێیه‌كان بۆ كۆنترۆڵی ئاسایش ره‌وانه‌ی ئه‌و شاره بكات.
جبوری رایگه‌یاندووه، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌فسه‌ر و پۆلیسه كورده‌كان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك، هێزه‌كانی پۆلیس له‌ناو شار له‌ڕووی ژماره و كه‌ل و په‌لی سه‌ربازیه‌وه به‌شی ئه‌وه ناكه‌ن بتوانن ئاسایشی ئه‌و شاره بپارێزن.
پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت داوای له عه‌بادی كرد، هێزێكی زیاتر بخاته پاڵ هێزه‌كانی ده‌زگای دژه‌تیرۆر له‌و شاره، هێزێكی زیاتری خۆبه‌خشی سه‌ربازیش ره‌وانه‌ی ئه‌و شاره بكات، بۆئه‌وه‌ی بتوانن رووبه‌رێكی فراوانتری جوگرافیا كۆنترۆڵ بكه‌ن. هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌نته‌ری پارێزگای كه‌ركوكیان كرده ئامانج، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دوو هێرشی خۆكوژی له‌ڕێگه‌ی پشتێنه‌ی مینڕێژكراوه‌وه باره‌گایه‌كی چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لامیان له ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك كرده ئامانج و، ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری به‌دواوه بوو.
دوای ئه‌و دوو ته‌قینه‌وانه‌ش راسته‌وخۆ راكان جبووری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی سوپا و پۆلیس و ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق و هێزه‌كانی هه‌واڵگه‌ری له‌و شاره ئه‌نجامدا.
پێشتر حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو، نابێت جگه له هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت، هیچ هێزێكی دیكه له‌ناو شاری كه‌ركوك بوونی هه‌بێت.