گۆڕانكاری له ته‌واوی پۆسته ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووكدا ده‌كرێت
دووباره پۆسته‌كان دابه‌ش ده‌كرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره لێژنه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سه‌ردانی پارێزگای كه‌ركووك بكات و گۆڕانكاری له ته‌واوی پۆسته ئه‌منییه‌كانی پارێزگاكه‌دا بكات.
محه‌مه‌د سه‌معان، به‌رپرس له به‌ره‌ی توركمانی رایگه‌یاندووه، پۆسته ئه‌منییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه و دووباره له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه‌ی 32 % بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك، دابه‌ش ده‌كرێنه‌وه.
روونیشی ده‌كاته‌وه، پۆسته ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه هاوكات ئاشكراشی ده‌كات، كه هیچ یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه به واژۆی ئه‌و نه‌كراون، به‌ڵكو به واژۆی خه‌تاب عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك كراون.
دوای هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و كه‌وتنی كه‌ركووك له 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستكردنی شاره‌كه به حه‌شد و سوپای عێراق، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی ناو حزبێكی سیاسی، دۆخی شاره‌كه ناجێگیره و به‌هۆی گرژییه‌كانیشه‌وه، زیاتر له 180 هه‌زار هاووڵاتی كورد ئاواره بوونه.
هه‌رچه‌نده رێژه‌ی پێكهاته‌ی كورد، له پارێزگای كه‌ركووك زۆرینه‌یه و به گوێره‌ی ئاماری سه‌رژمێری ساڵی 1957، رێژه‌ی زیاتر له 48%ی دانیشتووانی پێكهێناوه، به‌ڵام پێشتر و له‌سه‌ر پێشنیازی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری كۆچكردووی عێراق و سكرتێری پێشووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بڕیاردرا پۆسته‌كانی پارێزگای كه‌ركووك له‌سه‌ر بنه‌مای 32% بۆ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی شاره‌كه، دابه‌ش بكرێت.