په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: عێراق سووره له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستی توندی هه‌بێت
"باڵاترین دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە عێراق رێز لە دەستوورو رای مەرجەعیە ناگرێت"
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایی ده‌كات، عێراق سوورە لەسەر ھەوڵەکانی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ھەرێمی کوردستان و ھەنگاونان بۆ نەھێشتنی مافەکانی کورد لە دەستوور.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، له فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران عێران، له كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، بڵاویكردووه‌ته‌وه، "ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەک بە سەرپەرشتی ئیبراھیم جەعفەری موناقشەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018 عێراقی کرد و جگە لە دوو وەزیرە کوردەکە ھەموو وەزیرەکان پرۆژەکەیان پەسەند کرد و باڵاترین دەسەڵاتی جێبەجێکردن لە عێراق رێز لە دەستورو رای مەرجەعیەو تەوافوقاتی سیاسی ناگرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پشکی ھەرێم کەمدەکەنەوە لەسەر بنەمای داتای گوماناوی و دەستەواژەی ھەرێمی کوردستان ئەگۆرن بە شمال العراق و پارێزگاکانی ھەرێم".
مه‌سعود حه‌یده‌ر روونیشی ده‌كاته‌وه، بەردەوام بوون لەسەر ئەم بەرنامە و نەھجەی عێراق، خۆ ئامادەکردنە بۆ لەتکردنی ھەرێم و ھەڵوەشاندنەوە و خۆئامادەکردنە بۆ گۆڕینی دەستووری عێراق و لابردنی ئەو مادانەی کە مافی کوردی تێدا زامنکراوە، بە نەھێشتنی سێ پارێزگا لە چوارچێوەی ھەرێم بەربەستی رەتکردنەوەی گۆڕینی دەستوور ناھێڵن و کورد دەبێت زۆر وریا بێت و ھەڵوێستی توندی ھەبێت.
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی حكوومه‌تی عێراق، دوای ئه‌وه دێت، كه له ره‌شنووسی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراق، بڕیاردراوه راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكان بكرێت نه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.