به ڤيديۆ.. تره‌مپ له به‌رده‌م ئيمپراتۆردا ناچه‌مێته‌وه
له 2009 سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مريكا باراك ئۆباما بۆ ئيمپراتۆرى ژاپۆن چهمايهوه
K24 – هه‌ولێر:
له كاتى ديداريدا له‌گه‌ڵ ئيمپراتۆرى ژاپۆن، سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى ته‌وقه‌ى له‌گه‌ڵ ئيمپراتۆر كرد و بۆى نهچهمايهوه.
له ده‌روازه‌ى كۆشكى ئيمپراتۆر، هه‌ريه‌ك له ئهكيهيتۆى ئيمپراتۆرى ژاپۆن و هاوسه‌ره‌كه‌ى ميچيكۆ، چاوه‌ڕوانى گه‌يشتنى تره‌مپ و ميلانياى هاوسه‌رى بوون.
له ده‌ستپێكى ديدارهكهدا تره‌مپ ته‌نيا به ره‌سمى ده‌ستى ئيمپراتۆرى گوشى و بۆى نهچهمايهوه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له 2009 سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مريكا باراك ئۆباما بۆ ئيمپراتۆرى ژاپۆن چهمايهوه و بووه هۆى نيگه‌رانى ئه‌مريكييه‌كان.
له‌و باره‌يه‌وه رۆژنامه‌ى ده‌يلى مێلى بريتانى له زارى راوێژكارێكى تره‌مپه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه تره‌مپ شێوازى چه‌مانه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه و هه‌رگيز بۆ كه‌س ناچه‌مێته‌وه.
.jpg)