"پیرلۆ ده‌بێته یاریده‌ده‌ری كۆنتی"
پیرلۆ به‌یه‌كجاری ماڵئاوایی له یاریكردن كرد

ئاندریا پیرلۆ دوایاری فه‌رمی خۆی له ژیانی وه‌رزشی له خولی ئه‌مریكای باكوور ئه‌نجامدا و وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و پێشبینی ده‌كرێت بچێته یانه‌ی چێڵسی و ببێته یاریده‌ده‌ری كۆنتی.
گرێبه‌سته‌كه‌ی پیرلۆ له مانگی داهاتوو له‌گه‌ڵ نیویۆرك سیتی كۆتایی ده‌هات، به‌ڵام به‌هۆی كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی یانه‌كه له خوله‌كه، هیچ یارییه‌كیان نه‌ما ئه‌نجامی بده‌ن.
ئه‌م یاریزانه ئیتاڵیه دوای یاریكردن بۆ یانه‌كانی میلان و یوڤێنتۆسی وڵاته‌كه‌ی، روویكرده ئه‌مریكا و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ نیویۆرك سیتی واژۆ كرد.
پیرلۆ له ریزه‌كانی یانه‌ی بریشیا ده‌ستی به یاریكردن كردووه و دوو چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه، هه‌روه‌ها شه‌ش جار نازناوی سێریا ئه‌ی به‌ده‌ستهێناوه كه دووانیان له‌گه‌ڵ میلان و چواریان له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس بووه، جگه له بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی جیهانی.
پێشبینی ده‌كرێت پیرلۆ روو له كاری راهێنه‌رایه‌تی بكات و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له یانه‌ی چێڵسی ببێته یاریده‌ده‌ری ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی.
ئاندری پیرلۆی 38 ساڵ، له كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كان و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی 691 یاری ئه‌نجامداوه و 74 گۆڵی كردووه، 90 ئاسیستی هه‌بووه و و 21 ناسناوی به‌ده‌ستهێناوه.
