پارتی خۆی بۆ قۆناغی ئایینده ئاماده ده‌كات
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به سه‌رپه‌رشتی بارزانی كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی كۆببێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، بڕیاره كاتژمێر 10:30 كۆبوونه‌وه‌كه له هاوینه‌هه‌واری پیرمام ده‌ست پێبكات.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رەوشی ئێستای کوردستان و رووداوەکانی ئەم دواییانە و خۆئامادەکردنی زیاتری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ قۆناغی ئاییندە باس بكرێن.