كۆنگرێس پرۆژه ياسایه‌ك بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر سێ میلیشیا‌ی حه‌شد ئاماده ده‌كات
ئه‌م سێ گرووپه‌ی میلیشیا‌ی حه‌شد سزای تایبه‌ت به تیرۆریان به‌سه‌ر ده‌سه‌پێندرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له هه‌وڵدایه، پرۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت ئاماده‌بكات بۆ ئه‌وه‌ی سزای تایبه‌ت به تیرۆر، به‌سه‌ر سێ گرووپی ناو حه‌شدی شه‌عبیدا بسه‌پێنێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌و گرووپانه‌ی حه‌شد بریتین له عه‌سایب ئه‌هلولحه‌ق، نوجه‌با و كه‌تائیبی حزبوڵڵا, كه له ناو عێراقدا هه‌ن و له ماوه‌ی رابردووش‌دا، له‌گه‌ڵ سوپا و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق، هێرشییان كرده سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، پرۆژه یاسكه‌یان له ترێنت فرانكس و براد شێرمان وه‌رگرتووه و بڕیاره له داهاتوو بخرێته به‌رنامه‌ی كار و له دانیشتنه‌كانی داهاتوو گفتوگۆی له باره‌وه بكرێت.
پێشتریش كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌و میلشیایانه‌ی حه‌شد، به توندی هێرشییان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و قه‌یس خزعه‌لی، به‌رپرسی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق رایگه‌یاندبوو، هیچ بیانووێك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نه‌ماوه.