حكوومه‌تی هه‌رێم یه‌ك ملیار دۆلار له كۆمپانیای رۆزنه‌فت وه‌رده‌گرێت
هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه زۆربه‌ى ئه‌و گرێبه‌ستانه له بوارى بنياتنانى ژێرخانى ئابوورى هه‌رێم جێبه‌جێ بكات
K24 – هه‌ولێر:
عزه‌ت سابیر، سه‌رۆكی ليژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به‌های گرێبه‌ستی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای رۆزنه‌فتی رووسی، 3 ملیار دۆلاره.
عزه‌ت سابير گوتيشى: هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه زۆربه‌ى ئه‌و گرێبه‌ستانه له بوارى بنياتنانى ژێرخانى ئابوورى هه‌رێم جێبه‌جێ بكات.
روونيشيكرده‌وه، به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت سه‌ره‌تا كۆمپانياكه بڕى مليارێك دۆلار بداته هه‌ولێر بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى كۆمپانياى دانه غازى ئيماراتى.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، مليارى دووه‌م، ته‌رخانده‌كرێت بۆ بنياتنانى هێڵى گواستنه‌وه‌ى غاز له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌رى جه‌يهانى توركيا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى چۆنێتى خه‌رجكردنى مليارى سێيه‌ميشه‌وه گوتى: بڕى يه‌ك مليارى ديكه‌ى ته‌رخانده‌كرێت بۆ پێشخستنى كێڵگه نه‌وتييه‌كانى ئاڤانه و باى حه‌سه‌ن و ميران و عه‌ين زاله و باجوان.
هه‌روه‌ها گوتى: مليارى دووه‌م و سێيه‌م نادرێته هه‌رێمى كوردستان چونكه به هۆى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى هه‌ندێك كێڵگه‌ى نه‌وتى بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى به‌غدا پڕۆژه‌كان ده‌ستيان پێ نه‌كردووه و كۆمپانيا رووسييه‌كه‌ش ناتوانێت سه‌ركێشى به وه‌ربه‌رهێنان له‌و كێڵگانه‌دا بكات.
كۆمپانياى رۆزنه‌فت و هه‌رێمى كوردستان له مانگى شوبات/ فێبرايه‌رى رابردوو، رێككه‌وتنێكيان له بوارى وه‌به‌رهێنانى كه‌رتى نه‌وت و غاز له هه‌رێمى كوردستاندا واژوو كرد.
به گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه كۆمپانيا رووسييه‌كه ده‌ستده‌كات به كڕينى نه‌وتى خاوى هه‌رێمى كوردستان له نێوان ساڵانى 2017 تا 2019.