سكرتێرى ناتۆ: پشتگيرى له‌ گفتوگۆى بنياتنه‌رانه‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ين

ھەبوونی ھەر گرژی و شەڕێک کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر شەڕی دژ بە داعش.

K24 – هه‌ولێر:

ێنس شتۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) لە وەڵامی پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، پشتگیری له‌وه‌ ده‌كه‌ين كه‌  گفتوگۆی بنیاتنەر لە نێوان پێشمەرگە و حکومەتی عێراقدا ھەبێت.

گوتیشی: ھەبوونی ھەر گرژی و شەڕێک کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر شەڕی دژ بە داعش.