هێزه‌ر نوێرت: داوا ده‌كه‌ين هه‌ولێر و به‌غدا به گفتوگۆ كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى ئاشتيانه و گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دهكهينهوه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا هێزه‌ر نوێرت له وه‌ڵامى پرسيارى په‌يامنێرى كوردستان 24 رايگه‌ياند، ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى ئاشتيانه و گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دهكهينهوه.
هێزه‌ر نوێرت گوتيشى: پێشكه‌وتن بهديهاتووه و له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان شه‌ڕ وه‌ستاوه و باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق له چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى كۆبووه‌ته‌وه و ئه‌وه پێشكه‌وتنى به‌رچاوه بهديهاتووه.
سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌مريكى له دژى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له لايه‌ن ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراقه‌وه، هێزه‌ر نوێرت خۆى له وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسيارى په‌يامنێرى كوردستان 24 بوارد.
سه‌باره‌ت به رۆڵى ئێرانيش له ناوچه‌كه‌دا، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا گوتى: ئێران بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى كێشه و ئاژاوه له ناوچه‌كه و هه‌ژموونى خۆى له عێراق و سووريا و يه‌مه‌ن زياتر كردووه.