جۆن مەكین: ئێران دەیەوێ ناكۆكی زیاتر بخاتە نێوان ھەولێر و بەغدا
تاران گرژیی زیاتر لە عێراق دروست دەكات
K24 - ھەولێر
جۆن مه‌كین، گه‌وره سیناتۆری كۆمارییه‌كان له دانیشتنێكی تایبه‌تی سیناتی ئه‌مریكا تایبه‌ت به سیاسه‌تی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌باره‌ت به رۆڵی ئێران له داگیركردنی شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، تاران له رێگای قاسم سلێمانییه‌وه ده‌یه‌وێت ناكۆكی و گرژیی زیاتر له نێوان كورد و به‌غدا دروست بكات و هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی عێراقیش بكاته هه‌لێك بۆ فراوانكردنی هه‌ژموونی خۆی له عێراق.
جۆن مه‌كین دەڵێت: "سووربوونی ئێمه له‌سه‌ر له‌ناوبردنی داعش كه كارێكی گرنگه، راستییه‌كی تاڵی شاردۆته‌وه كه ئه‌ویش ئه‌مریكا سیاسه‌تێكی روون و ئاشكرای نییه بۆ ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئه‌مه‌ش پاشماوه‌ی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ئیداره‌ی ئۆبامایه. به‌ڵام له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵ سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی تره‌مپ هێشتا رۆڵی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه دیارنییه و بێده‌نگی هةڵبژاردووه له عێراق و سووریا ئه‌مه‌ش وایكردووه میلیشیا و گروپی توندڕه‌و ئه‌و بۆشاییه پڕ بكه‌نه‌وه".
دەشڵێت: "له عێراق هێزه‌كانی ئێران له‌هه‌وڵی تێكدانی ته‌بایی وڵاته‌كه‌ن هه‌روه‌كو چۆن له‌مدوایه‌دا له كه‌ركووك بینیمان كه له‌وێ بوونی سوپای قودسی ئێرانی و فه‌رمانده‌ی ئه‌و سوپای قاسم سولێمانی كاریكرد بۆ دروستكردنی ناكۆكی له‌نێوان كورد و حكومه‌تی به‌غدا و گروپه میلیشیاكانی ئێران به‌رده‌وامن له فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له عێراق و ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ش بكه‌نه هه‌لێك بۆ زیاتر لاوازكردنی پێگه‌ی ئه‌مریكا له‌و وڵاته".