به‌ناوبانگترین ئوتێلی جیهان ده‌بێته زیندانی گه‌نده‌ڵكارانی سعوودیه
ریتز كارلتۆن له 493 ژوور پێكهاتووه و 49 باڵی تایبه‌تی شاهانه‌ی تێدایه، ههرباڵێك له‌سه‌ر رووبه‌ری 425 مه‌تر درووستكراوه و هه‌ریه‌كه‌یان 2 ژووری نوستنی شاهانه له‌خۆ ده‌گرێت.
K24- هه‌ولێر:
دوای بومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌ڵمه‌تی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له سعودیا، ئوتێلی ریتز كارلتۆن له ریاز ناوبانگێكی نوێی بۆخۆی په‌یدا كرد و سه‌رنجی میدیا جیهانیه‌كانی به‌لای خۆیدا راكێشكا.
ریتز كارڵتۆن كه به یه‌كێك له جوانترین و گه‌وره‌ترین ئوتێلی جیهان ده‌ناسرێت و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی باڵیۆزخانه‌كان له شاری ریازی پایته‌ختی سعودیا، ئێستا نزیكه‌ی 40 شازاده، وه‌زیر و بزنسمان له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی گه‌نده‌ڵكارانی ئه‌و وڵاته‌دا تێیدا ده‌ستبه‌سه‌رن تا ئه‌وكاته‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌ستپێده‌كات.
وێڕای ئه‌و ناوبانگه‌ی كه پێشتریش ئه‌و ئوتێله هه‌یبوو، ده‌ستبه‌سه‌ری ئه‌و 40 كه‌سه سه‌رنجی زیاتری میدیا جیهانیه‌كانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
ئه‌و ئوتێله له 24ی ئوكتۆبه‌ری 2011 كراوه‌ته‌وه و ده‌كه‌وێته نزیك ناوه‌ندی شا عه‌بدولعه‌زیز بۆ كۆنگره‌كان، كه به یه‌كێك له گرنگترین و گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی ناوچه‌كه داده‌نرێت بۆ به‌ستنی لووتكه دیبلۆماسی و كۆنگره جیهانیه‌كان.
دیزاینی ته‌لاره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك كێشراوه، كه ببێت به كۆشكی میوانداری شاهانه بۆ مانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه دیار و سه‌رۆكه‌كانی وڵاتان. له‌ڕووی بیناسازیه‌وه ئهندازیاریهكی زۆر سه‌رنجڕاكێشی كۆشكه كلاسیكیه‌كانی تێدا به‌كارهاتووه. له چوارده‌وری ئوتێله‌كه‌دا دار زه‌یتون و خورما روێنراوه، وێڕای بوونی ژماره‌یه‌ك نافوره‌ی ئاو له پاركهكهیدا بۆئه‌وه‌ی خۆی وه‌ك مێرگێكی جوان له‌ناو شاره‌كه‌دا نیشان بدات.
بینینی دیمه‌نی یه‌كه‌م ده‌روازه‌ی ئوتێله‌كه بێوێنه‌یی و نامۆیی ئوتێله‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له ئوتێله‌كانی دیكه‌ی جۆری ریتز كارلتۆن ناچێت. بینایه‌كه‌ی له‌سه‌ر رووبه‌ری 213.500 مه‌تری چوارگۆشه درووست كراوه و به یه‌كێك له جوانترین ئوتێلی جیهان داده‌نرێت، درێژی رووی پێشه‌وه‌ی كیلۆمه‌ترێكه و ژماره‌یه‌ك نافوره به‌یه‌كسانی به‌سه‌ریدا دابه‌ش كراون.
نهخشهسازیهكهی:
ریتز كارلتۆن له 493 ژوور پێكهاتووه و 49 باڵی تایبه‌تی شاهانه‌ی تێدایه، ههرباڵێك له‌سه‌ر رووبه‌ری 425 مه‌تر درووستكراوه و هه‌ریه‌كه‌یان 2 ژووری نوستنی شاهانه له‌خۆ ده‌گرێت. وێڕای بوونی 50 باڵی جێبه‌جێكاری فراوان، كه‌له‌سه‌ر 95 مه‌تری چوارگۆشه دیزاینكراون و، ههرباڵێكیان ژوورێكی نوستنی تێدایه. جیاكه‌ره‌وه بێزاركه‌ره‌كانی ئه‌و ئوتێله ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو ژووره‌كان هه‌مان تابلۆی تێدایه.
له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سعودیا له مانگی 5ی ئه‌مساڵ، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌و ئوتێله مایه‌وه و به‌شداری له ژماره‌یه‌ك رێوره‌سمی گه‌نجانه‌دا كرد.
له 4ی ئه‌م مانگه‌وه گرتنی شوێن له‌و ئوتێله تا كاتێكی نادیار راگیراوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك شازاده، وه‌زیر و بزنسمانی تێدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له كاتژمێر 11ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ریتز كارلتۆن له پێشوازیكردنی میوان داوای لێبوردنی كردووه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ سه‌رووی ده‌سه‌ڵاتی خۆی گه‌ڕاندۆته‌وه.
ماوه‌یه‌كه عه‌ره‌بستانی سعودیا به سه‌رپه‌رشتی شا سه‌لمان شای ئه‌و وڵاته و محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێ‌نشین ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێك به‌ناوی جه‌نگی دژی گه‌نده‌ڵی كردووه، تائێستاش ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیاری ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و سه‌رجه‌مان له ریتز كاڵتۆن ده‌مێننه‌وه.