مێسی ترسناكترین هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیالی 2018ـی ده‌ستنیشان كردووه
مێسی: هیوادارم ئه‌وه‌ی كه لێی ده‌ترسێم ڕوونه‌دات
لیۆنێل مێسی کاپتنی ھەڵبژاردەی ئارجێنتینا له دیمانه‌یه‌كدا ھیواخوازە لە قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیاڵی 2018ـی رووسیا ڕووبەڕووی ئیسپانیا نه‌بێته‌وه و ئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ش ده‌ستنیشان ده‌كات كه بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی مۆندیال به‌ربژێری سه‌ره‌كین.
ئەمرۆ چوارشەمە 8 نۆڤێمبەری 2017، لیۆنێل مێسی لە وڵاتی رووسیا چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌نجامدا و بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیال ده‌ربڕی كه بڕیار لە مانگی داھاتوو ئەنجامبدرێت.
لیۆنێل مێسی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: رەنگە بۆ ئێمە خراپ بێت ئه‌گه‌ر بێت و له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسپانیا به‌یه‌ك بگه‌ین، بۆیه هیوادارم ئه‌مه روونه‌دات.
مێسی له میانه‌ی قسه‌كانیدا، جگه له تانگۆ، هه‌ڵبژارده‌كانی به‌رازیل، فره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیای بۆ بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی به‌ربژێر كردووه، ده‌شڵێت: ئه‌م هه‌ڵبژاردانه خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی پته‌و و هێڵێكی یه‌ده‌گی به‌هێزن.
مێسی لە کۆتایدا دیمانه‌كه‌یدا ئارەزووی خۆی دەربڕی كه پێش ئه‌وه‌ی واز له یاریكردن بهێنێت ژیانی پیشەگەری لە شوێنی لە دایکبوونی خۆی ته‌واو بكات کە شاری رۆزاریۆیە و حەزی له‌وه‌شه بۆ یانه‌ی نیوڵ ئۆڵد بۆیزی سه‌رده‌می منداڵی بگه‌ڕێته‌وه.
مێسی به‌م رسته‌یه كۆتایی به گفتوگۆیه‌كه‌ی هێنا و گوتی: نازانم لە داھاتووش چی ڕوودەدات، رۆژ بە دوای رۆژ دەژیم و بیر ده‌كه‌مه‌وه، دوورنییه كه له داهاتوو بڕیاری جیاواز بده‌م.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم
.jpg)