به‌ ڤیدیۆ... كریستیانۆ له‌ ئیسـكۆ توڕه‌یـــه‌

به‌هۆكارێكی سه‌یر له‌ ئیسكۆ توڕه‌ بووه‌

به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له‌ یارییه‌كه‌ی رابردوویان به‌رامبه‌ر لاس پاڵماس له‌ ئیسكۆ توڕه‌ بووه‌.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 8 نۆڤێمبه‌ری 2017، رادیۆی ئۆندا سێرۆی ئیسپانیا، له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ دوای تۆماركردنی گۆڵی سێیه‌می ریال مه‌درید به‌ هۆكارێكی سه‌یر توڕه‌بووه‌.

ئیسكۆ له‌ یاری رابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی لاس پاڵماس به‌ ئاسیستێكی كریستیانۆ گۆڵی سێیه‌می كرد، به‌ڵام له‌ دوای گۆڵه‌كه‌ی ئاهه‌نگی خۆشیده‌ربڕینی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان كرد و راسته‌وخۆ نه‌چووه‌ لای كریستیانۆ.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، كریستیانۆ پێیوابووه‌ ده‌بوو دوای گۆڵه‌كه‌ی، ئیسكۆ یه‌كسه‌ر به‌ ئاراسته‌ی ئه‌ستێره‌ پورتوگالییه‌كه‌ هاتبا و پاشان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی دیكه‌ ئاهه‌نگی گێرابا.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ ده‌ستپێكێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات و له‌ كۆی 7 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ ته‌نیا یه‌ك گۆڵی تۆمار كردووه‌.