تویته‌ر ژماره‌ی پیته‌كانی یه‌ك نامه له 140 پیته‌وه بۆ 280 پیت به‌رز ده‌كاته‌وه
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م كه‌س بووه سوودی له‌و ئۆفه‌ره نوێیه‌ی تویته‌ر وه‌رگرتووه و تویتێكی به 216 پیت كردووه
K24- هه‌ولێر:
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئۆفه‌رێكی نوێ بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئاشكراكرد، ئه‌ویش زیادكردنی ژماره‌ی پیته‌كانی یه‌ك نامه بۆ دوو ئه‌وه‌نده‌ی خۆی زیادكردووه، ئه‌مه‌ش خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێیه كه بواری زیاتر به به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات له‌نامه‌كانیاندا روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانه‌وه بده‌ن.
تویته‌ر له‌نامه‌یه‌كدا گوتوویه‌تی، ئێمه ده‌مانه‌وێ به فراوانكردنی ئه‌و ئۆفه‌ره خزمتێك به به‌كارهێنه‌ران بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسانتر و خێراتر گوزارشت له بۆچوونی خۆیان بكه‌ن.
دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش كه به‌كارهێنه‌رێكی كارای ئه‌و تۆڕه‌یه، یه‌كه‌م كه‌س بووه سوودی له‌و ئۆفه‌ره نوێیه‌ی تویته‌ر وه‌رگرتووه و تویتێكی به درێژایی 216 پیت كردووه، كه تایبه‌ت بوو به‌و گوتاره‌ی له كۆریای باشوور پێشكه‌ش كردووه.
له‌ماوه‌ی یازده ساڵی ته‌مه‌نیدا، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره تویته‌ر ژماره‌ی پیته‌كانی تویته‌كان بۆ دوو ئه‌وه‌نده‌ی خۆی به‌رز بكاته‌وه.
Looking forward to a full day of meetings with President Xi and our delegations tomorrow. THANK YOU for the beautiful welcome China! @FLOTUS Melania and I will never forget it! pic.twitter.com/sQoUWIGAiQ
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) November 8, 2017