شتیگن: درێسه نوێیه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا زۆر جوانه، هه‌رچه‌نده به هی ریال مه‌درید ده‌چێت
تۆنی كرووس: من درێسی هه‌ڵبژارده‌كه‌م زۆر خۆش ده‌وێت، چونكه به‌هی ریال مه‌درید ده‌چێت
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا درێسی نوێی بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا نماییش كرد، تیر شتیگن گۆڵپارێزی یانه‌ی بارسێلۆناش بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر درێسی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی.
مارك ئاندریا تیر شتیگن، گۆڵپارێزی یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆی و یانه‌كه‌ی دژی ریال مه‌دریدن، به‌ڵام ده‌ڵێت: درێسه نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا زۆر جوانه، ئه‌گه‌رچی ره‌نگ و شێوه‌كه‌ی به هی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌چێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، تۆنی كرووس، ناوه‌راستكاری یانه‌ی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له باره‌ی درێسه نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گوتی: به‌هۆی ره‌نگه سپییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌ی دیكه درێسی یانه‌ی ریال مه‌دریدم لاخۆشه‌ویست بووه.
له ئێستادا به‌شێكی زۆر له هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا درێسه نوێیه‌كانیان بۆ به‌شداریكردن له جامی جیهانی ئاشكرا كردووه كه بڕیاره له هاوینی ساڵی داهاتوو به به‌شداریی 32 هه‌ڵبژارده له رووسیا به‌ڕێوه بچێت.
.jpg)