رامۆس: ده‌مه‌وێت نێیمار به درێسی ریال مه‌درید ببینم
هاتنی نێیمار بۆ ریال مه‌درید به ئه‌گه‌رێكی نزیك ده‌زانێت
كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا داوا له كارگێرانی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌كات هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤای یاریزانی پێشووی بارسێلۆنا بخه‌نه‌گه‌ڕ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 9 نۆڤێمبه‌ری 2017، سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاوبۆته‌وه، هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت نێیمار دا سیلڤا به درێسی ریال مه‌درید ببینێت.
سه‌ركرده‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌شڵێت: من حه‌ز ده‌كه‌م باشترین یاریزانه‌كانی جیهان له ریال مه‌درید كۆببنه‌وه، له نێویاندا زۆر حه‌ز به گواستنه‌وه‌ی نێیمار ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت رۆژێكدا بێت ئه‌و یاریزانه به درێسی یانه‌ی شایانه ببینم.
رامۆس گوتیشی: نێیمار یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان، من زۆر شه‌یدای ئه‌و یاریزانه‌م، ناشزانم له داهاتوو چی رووده‌دات، دڵخۆش ده‌بم ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌ی پێشووی بارسێلۆنا له مێرنگی ببینم.
نێیماری 24 ساڵان، له هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و به 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان، ماوه‌یه‌كیشه میدیاكانی ئه‌ورووپا به گه‌رمی باسی په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌م هێرشبه‌ره به‌رازیلییه بۆ ریال مه‌درید ده‌كه‌ن.
