ئالكانتارا له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا ڕازی دڵی خۆی بۆ په‌یامنێری كوردستان24 دركاند
وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ هانده‌رانی بارسا موژده‌به‌خشته
له كاتی ئاماده‌كاری و مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا، په‌یامنێری كوردستان24 گفتووگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ تیاگۆ ئالكانتارا ئه‌نجامدا، ئه‌ستێره‌كه‌ی بایرن میونشن بۆچوونی خۆی له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا ده‌ربڕی.
تیاگۆ ئالكانتارای 26 ساڵ له به‌رسیڤێكدا بۆ كوردستان24 له باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنای پێشووی، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له داهاتوو هه‌موو شتێك قابیلی روودانه.
ئالكانتارا به په‌یامنێری كوردستان24ـی گوت: من ئێستا ته‌نیا بیرم لای هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی گه‌وره‌یه له مۆندیالی 2018، به‌ڵام لای من هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه و ره‌نگه رۆژێكدا بێت خۆم له به‌رگی بارسێلۆنا ببینمه‌وه، به‌ڵام له ئێستادا بیرم له گه‌ڕانه‌وه نه‌كردۆته‌وه و له یانه باڤارییه‌كه زۆر ئاسووده‌م.
تیاگۆ ئالكانتارا هاوشانی رافینهای برای، به ڕه‌سه‌ن به‌رازیلین، به‌ڵام خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیان، هه‌رووكیان له ئه‌كادیمیای بارسێلۆنا ده‌ركه‌وتن، دواتر تیاگۆ له هاوینی 2013 بۆ بایرن میونشن كۆچی كرد و رافینهاش له بارسێلۆنا مایه‌وه.
