وێنە و ڤیدیۆ.. کوڕەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ئیستاوە دەبێتە نمایشکار و سەرمایەدار

کریستیانۆ براندێکی تایبەتی بەناوی جۆنیۆر بۆ درووستکردنی جلوبەرگی منداڵان دامەزراند

K24- هەولێر

جۆنیۆری کوڕی کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەرچی تەمەنی 7 ساڵە، بەڵام لە ئێستاوە خەریکە لە سەرمایە بێ شومارەکەی باوکی سوودەمەند دەبێت و کریستیانۆ کۆمپانیایەکی جلوبەرگی منداڵانی بۆ کوڕەکەی دامەزراند.
کریس لە هەژمەری فەرمی خۆی ئاشکرایکردووە، لەمەودوا براندی (CR7Junior) جلوبەرگی منداڵان بەرهەم دەهێنێت و براندەکە بەناوی جۆنیۆری کوڕە گەورەی رۆناڵدۆ دەبێت، کە کریستیانۆ چەندان جار ئەو کوڕەی بە گرنگترین بەشی ژیانی ناوزەد کردووە.
کریس دەیەوێت لە ئێستاوە کوڕەکەی بخاتە سەر رێچکەی خۆی و لە ئێستاوە فێری سەرمایەداری و بزنسی دەکات، رۆناڵدۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ریکلامی بۆ براندەکەی کوڕی کردووە و باوک و کوڕەکە بەنیازن بەیەکەوە ریکلام بۆ پێڵاو جلی پیاوان و کوڕان بکەن.


کریستیانۆ لە لێدوانێکی بۆ گۆڤاری (پیوپل)ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، هەر کەسێک جۆنیۆری بینیوە پێی گوتووە کوڕەکەی زۆر وشیار و ژیرە، هەر بۆیە کریس شانازی بە کوڕە ئەسمەرەکەی دەکات و دەڵێت، کاتێک پێشنیارەکەم پێ گوت، جۆنیۆر زۆر دڵخۆش بوو و لە کاتی وێنەگرتنمان بۆ ریکلامکردن بۆ براندە نوێیەکەی جۆنیۆر زۆر دڵخۆش بوو و بە پێکنینەوە بەشداریی لە وێنەکان دەکرد.
کریستیانۆ لە ماڵپەڕی فەرمی (CR7) ریکلامی بۆ کۆلێکشنی براندەکەی کوڕەکەی کردووە و دۆن دەڵێت لە ئیستادا گرنگترین شت لەلام سەرکەوتنی براندەکەی جۆنیۆرە و جۆنیۆر لە پۆشینی جلوبەرگ حەزێکی جوانی هەیە و هەمیشە خۆی جلوبەرگەکانی هەڵدەبژێرێت و هەر خۆیشی لەبەریان دەکات و پێیوایە ئێستا گەورە بووە.
رۆناڵدۆ لەبارەی بیرۆکەی براندی کوڕەکەی، دەڵێت هەمیشە حەز دەکەم خۆشییەکانم لەگەڵ جۆنیۆر بەش بکەم، هەر بۆیە حەز دەکەم لە کارکردنیش هەر لە تەنیشتم بێت.

جۆنیۆر و کریستیانۆ رۆناڵدۆی باوکی
جۆنیۆر و کریستیانۆ رۆناڵدۆی باوکی
جۆنیۆر و کریستیانۆ رۆناڵدۆی باوکی
جۆنیۆر و کریستیانۆ رۆناڵدۆی باوکی
جۆنیۆر و کریستیانۆ رۆناڵدۆی باوکی
جۆنیۆر و کریستیانۆ رۆناڵدۆی باوکی
جۆنیۆر و کریستیانۆ رۆناڵدۆی باوکی
جۆنیۆر و کریستیانۆ رۆناڵدۆی باوکی