له تكریت 4 خۆكوژ خۆیان ته‌قانده‌وه
شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان ژماره‌یه‌ك چه‌كدار و هێزه‌كانی پۆلیس روویداوه

K24 - هه‌ولێر:
له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار روویدا و چوار چه‌كدار خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/11/2017 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند: "له جزیره‌ی غه‌رب له شاری تكریت، شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو روویداوه".
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "شه‌ڕه‌كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روویداوه‌و ژماره‌ی چه‌كداره‌كان 6 كه‌سی خۆكوژ بوون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له شه‌ڕه‌كه‌دا دوو چه‌كداریان كوژراون و 4 چه‌كداره‌كه‌ی دیكه‌ش خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه"، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ر زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان رانه‌گه‌یاندووه".
هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌كه وه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو ناوی بردوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆكوژ بوون و خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه، پێده‌چێت چه‌كداری داعش بووببن.