بە ڤیدیۆ.. ئیسکۆ کوڕەکەی فێری یاریی تۆپی پێ دەکات

لە کاتی راهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا

ئیسکۆ رۆژی هەینی لەگەڵ فرانسیسکۆی کوڕی لە کاتی راهێنانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریی تۆپی پێیان دەکرد و ناوەڕاستکارەکەی ریال مەدرید هەمیشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بۆنەکاندا کوڕە بچووکەکەی لەگەڵدایە و چەند جارێک ئاماژەی بەوە کردووە کە گرنگترین بەشی ژیانییەتی و لە هەموو شتێک زیاتر لەم دونیایە دڵی بە کوڕەکەی خۆشە.