پیرلۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له ئابڕووچوونێكی مێژوویی ئاگادار ده‌كاته‌وه
پیرلۆ بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئیتاڵیا راگه‌یاند

دوای شكسته‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له پاشكۆی پاڵاوتنه‌كانی ئه‌ورووپا، ئاندریا پیرلۆ ره‌خنه له ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له یاری چوونی پاشكۆی پاڵاوتنی ئه‌ورووپا به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی سوید دۆڕا، به‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر بێبه‌شبوونی ئیتاڵیا له مۆندیالی 2018ـی رووسیا ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، لێدوانێكی ئاندریا پیرلۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: ئێستا كاتی ئه‌وه نییه ره‌خنه له هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بگرین و قسه له‌سه‌ر هۆكاری شكسته‌كه بكه‌ین، ته‌نیا ده‌بێت هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه پشتگیری هه‌ڵبژارده‌كه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له ئابڕووچوونێكی مێژوویی به‌دوور بگرن.
پیرلۆ دووشه‌ممه‌ی رابردوو وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن راگه‌یاند ده‌شڵێت: هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به‌شێوازێكی خراپ و به ترسه‌وه یاری ده‌كه‌ن، له كاتێكدا پێشتر تیپی به‌رامبه‌ر له ئیتاڵیا ده‌ترسا، كه‌چی ئێستا پێچه‌وانه بۆته‌وه.
پیرلۆ گوتیشی: بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشكۆی ئه‌ورووپا پێویست به گۆڕانكاری گه‌وره ناكات، ته‌نیا پێویسته ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی ئیتاڵیا باشتر هه‌وڵبده‌ن و هه‌موو توانای خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له شه‌رمه‌زاری و ئابڕووچوونی مێژوویی بپارێزن كه 60 ساڵه ئیتاڵیا له مۆندیال دانه‌بڕاوه.
له باره‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش كه بڕیاره له 13ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی سانسیڕۆ له شاری میلانۆی ئیتاڵیا به‌ڕێوه بچێت، پیرلۆ ده‌ڵێت: راسته هانده‌ران ده‌توانن كاریگه‌ری بۆ پاڵپشتی كردنی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان دروست بكه‌ن، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت، ئه‌وه‌ی كه گۆڵ ده‌كات هانده‌ران نین، به‌ڵكو هه‌موو شتێك په‌یوه‌سته به هه‌وڵ و كۆششی یاریزانان.
.jpg)