له تكریت 13 چه‌كداری داعش كوژران
ژماره‌یه‌كیان خۆكوژ بوون
.jpg)
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له عێراق رایگه‌یاند: "13 چه‌كداری داعش كه ژماره‌یه‌كیان خۆكوژ بوون له تونێلێكی نزیك شاری تكریتی ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كوژراون".
له‌وباره‌یه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگ سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێن: "به‌هۆی پشتبه‌ستن به زانیاریی هه‌واڵگریی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی و دژه تیرۆری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی، هێزێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و حه‌شدی ناوخۆیی، به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان توانیوویانه ئه‌و 13 چه‌كداره‌ی داعش له گوندی شه‌یحه‌ی رۆژئاوای تكریت بكوژن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "به‌هۆی ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه 6 خۆكوژ و 7 چه‌كداری دیكه كوژراون و ته‌قێتراونه‌ته‌وه، له‌وكاته‌ی له‌ناو تونێلێكدا خۆیان حه‌شاردابوو، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردوومانیان كردوون و كۆگایه‌كی بۆمبی چێنراو و كه‌لوپه‌لی خۆراك وێران كراوه".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)