به فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی نایابی عێراق زنجیره‌یه‌ك گرێبه‌ستی راگه‌یاند
یه‌كێك له دیارترین یاریزانی كوردستانی گواسته‌وه
k24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق زنجیره‌یه‌ك گرێبه‌ستی راگه‌یاند، هاوكار له‌تیف دیارترین یاریزانه كه واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی باشووری كوردستان كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 12 نۆڤێمبه‌ری 2017، یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی گرێبه‌ستی 4 یاریزانی بۆ خولی نایابی عێراق راگه‌یاند، دیارترین یاریزان كه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هه‌ولێر كرد، هاوكار له‌تیفی یاریزانی دڵی به‌رگری یانه‌ی نه‌ورۆزه.
یانه‌ی هه‌ولێر وه‌رزی رابردووش گواستنه‌وه‌ی هاوكار له‌تیفی راگه‌یاند، به‌ڵام دواتر به هۆكارێكی تایبه‌ت گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر 3 یاریزانی دیكه‌ی لاوی یانه‌كه‌ی بۆ تیپی هه‌ولێری خولی عێراق سه‌رخست، كه پێكهاتوون له (نه‌وشیروان لوقمان، زه‌ید مه‌غدید و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن).
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق 18ـی ئه‌م مانگه بۆ واده‌ی ده‌ستپێكی خولی نایابی عێراق ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڵام پێشبینی دواخرانی واده‌ی خوله‌كه و زیادبوونی ژماره یانه به‌شداربووه‌كان ده‌كرێت.


