به‌ وێنه‌.. 6 یاریزانه‌ ناسك و شووشییه‌كه‌ی ریال مه‌درید له‌ مێژوودا

ئه‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین زیانیان له‌ ریال مه‌درید داوه‌

پێكانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی گاریس به‌یل میدیاكانی جیهانی به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌، به‌ڵام له‌ مێژووی ریال مه‌درید ئه‌ستێره‌ وێڵزییه‌كه‌ یه‌كه‌م یاریزانی یانه‌ی شایانه‌ نییه‌ كه‌ به‌رده‌وام پێكان میوانیه‌تی و یه‌خه‌ی ده‌گرێت.

پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی، له‌ژێر ناونیشانی "ناسكترین یاریزانه‌ شووشییه‌كانی ریال مه‌ردید بناسه‌" راپۆرتێكی وێنه‌یی بڵاو كردۆته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌ ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی ریال مه‌ردید كردووه‌ كه‌ كه‌مترین یاری و زۆرترین پێكانیان هه‌بووه‌.

گاریس به‌یل، له‌وه‌ته‌ی له‌ 2013 به‌ گرێبه‌ستێكی 100 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ ریال مه‌درید ته‌نیا 159 یاری ئه‌نجامداوه‌ و 20 جار تووشی پێكان بووه‌

ریكاردۆ كاكای به‌رازیلی له‌ نێوان 2009 تا 2013 یاریزانی ریال مه‌درید بووه‌ و ته‌نیا 85 یاری ئه‌نجامداوه‌ و زۆرترین پێكانی هاتۆته‌ ڕێ

نوری شاهینی توركی له‌ ماوه‌ی 2011 تا 2013 ته‌نیا به‌شداریی 10 یاری كرد و زۆربه‌ی كاته‌كانی دیكه‌ پێكان میوانی بووه‌

رافایل ڤاران له‌وه‌ته‌ی 2011ـه‌وه‌ تا ئێستا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداریی له‌ 40 یاری یانه‌ی ریال مه‌درید نه‌كردووه‌

ئاریان رۆبنی هۆڵه‌ندای له‌ ماوه‌ی دوو وه‌رز (2007 ـ 2009) ته‌نیا به‌شداری له‌ 65 یاری كرد

جۆناتان ودگێتی ئینگلیزی له‌ ماوه‌ی 2 وه‌رز (2004 تا 2009) ته‌نیا به‌شداریی له‌ 14 یاری كرد