كه‌ریم بێنزێما: من هاوشێوه‌ی كریستیانۆ خۆویست و خۆپه‌رست نیم

بێنزێیما: كاری من له‌ نێو یاریگه‌ ته‌نیا گۆڵكردن نییه‌

كه‌ریم بێنزێما لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی (CANAL+)ـی فڕەنسی كریستیانۆ به‌خۆویست و خۆپه‌رست وه‌سف ده‌كات.

كه‌ریم بێنزێما له‌ باره‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی به‌هۆی گۆڵنه‌كردنه‌وه‌ ئاراسته‌ی ده‌كرێت، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ زیاده‌ڕووییه‌كی زۆر له‌و ره‌خنانه‌ هه‌ست پێده‌كرێت كه‌ ئاراسته‌ی ده‌كرێت.

بێنزێما ده‌ڵێت: كاتێك یاریزانێك له‌ پاڵ من كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆیه‌ 50 گۆڵ له‌ وه‌رزێك تۆمار ده‌كات، ئه‌و واتای ئه‌وه‌ نییه‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و گۆڵیان نه‌كردووه‌ خراپن و باش نین.

بێنزێما گوتیشی: من زۆر ئاسووده‌م كه‌ هاوشانی كریستیانۆ یاری ده‌كه‌م، به‌ڵام هێنده‌ی ئه‌و بۆ گۆڵكردن خۆویست و خۆپه‌رست نیم، من به‌وه‌ ئاسووده‌ ده‌بم كه‌ هاوكارێكی باشی هاوڕێیه‌كانم بم و ده‌رفه‌تی گۆڵكردن و ئاسیست بۆ یاریزانه‌كان بره‌خسێنم.

بێنزێما ده‌شڵێت: هه‌ر یاریزانێك ئه‌گه‌ر بۆ گۆڵكردن خۆویست بێت، هیچ من نیگه‌ران ناكات، ته‌نانه‌ت به‌ كارێكی باشی ده‌زانم، چونكه‌ به‌سوود بۆ یانه‌كه‌ ده‌شكێته‌وه‌.