ژنێكی كورد لە تەمەنی 150 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
دوو ناسنامەی ھەبوو
K24 - ھەولێر
ژنێكی كورد بەناوی شاھی تەیرۆك، لە شاری ئامەدی باكووری كوردستان لە تەمەنی 150 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئەو 450 نەوەی ھەیە، پێش كۆچی دواییكردنی سەرنجی زۆر لە میدیاكانی باكووری كوردستان و توركیای راكێشابوو، چونكە شاھی رووداوە مێژووییەكانی زیاتر لە 100 ساڵ پێش ئێستای دەگێڕایەوە.