"هەموارکردنەوەی دەستوور بەبێ کورد سەرناگرێت"

عێراق بۆ پێكھاتەیەكی زۆرینەیە ئەویش نەیتوانیوە وڵات بەڕێوە ببات

K24 - ھەولێر

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغدا ناتوانێت بەبێ كورد گۆڕانكاری لە دەستووری عێراقدا بكات، كورد دەتوانێ فیتۆی ھەبێت لەسەر ھەر گۆڕانكاریەكی دەستووری.

موسەن ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24 راگەیاند: "ھەرێمی كوردستان دەتوانێ فیتۆی ھەبێت لەسەر ھەر گۆڕانكاریەكی دەستووری كە لە عێراقدا بكرێت، ناكرێ دەستوور بگۆڕدرێت بەبێ ئەوەی بچینە سەر دێرێكی تازەو عێراقێكی نوێ دروست بكەین، ئەوە لەسەرەتاوە داخوازی ئێمە بووە وەك كورد، ئەمە بوو بەھۆی ئەنجامدانی ریفراندۆم كە ئەو عێراقە بەمشێوەیە ناتوانێت ھەموو رۆڵەكانی لە خۆ بگرێت و عێراقێك نییە بۆ ھەمووان، بەڵكو عێراقێكە بۆ پێكھاتەیەكی زۆرینە ئەم زۆرینەیەش نەیتوانیوە بە تەنھا ئەم وڵاتە بەرێوە ببات".