بۆ یه‌كه‌م جار له‌جیهان نه‌شته‌رگه‌ری گواستنه‌وه‌ی سه‌ری مرۆڤ بۆ سه‌ر لاشه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجامدرا
پزیشكێكی ئیتاڵی: ئه‌و توانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ری مرۆڤ له‌سه‌ر لاشه‌یه‌كه‌وه بۆ سه‌ر یه‌كێكی دیكه ئه‌نجام بدات
K24- هه‌ولێر:
له نوێترین تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكیدا له‌بواری نه‌شته‌رگه‌ری، كه له‌سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤ ئه‌نجامدرا، پزیشكی پسپۆر سێرجیۆ كانافیرۆ كه پزیشكێكی ئیتاڵیه ده‌ڵێت، ئه‌و توانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ری مرۆڤ له‌سه‌ر لاشه‌یه‌كه‌وه بۆ سه‌ر یه‌كێكی دیكه ئه‌نجام بدات.
وه‌ك كانافیرۆ ئاماژه‌ی پێكرد، هه‌رچه‌نده نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه له‌سه‌ر لاشه‌ی مردوو ئه‌نجامداوه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات، له‌كاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه و ئێستا ده‌توانرێت سه‌ری مرۆڤێك بۆ سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤێكی دیكه بگوازرێته‌وه و هیچ گومان له‌و كاره‌دا نه‌ماوه.
ئه‌و پزیشكه پسپۆره ده‌شڵێت، سه‌ركه‌وتنی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه ته‌كنه‌لۆژیای پزیشكی سه‌رده‌میانه به‌جۆرێك پێشكه‌وتووه، ده‌كرێت له‌ماوه‌ی 18 كاتژمێردا بڕبڕه‌ی پشتی مرۆڤ و دڕكه‌په‌تك و لووله‌كانی خوێن به‌یه‌كه‌وه بگه‌یه‌ندرێن، بۆئه‌وه‌ی سه‌ری كه‌سێك له‌گه‌ڵ لاشه‌ی كه‌سێكی دیكه دووباره به‌یه‌كه‌وه بژین، به‌مه‌ش ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه ئامانجه‌كه‌ی پێكاندووه.
وه‌ك كانافیرۆ ئاماژه‌ی پێده‌كات "یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر چاندنی سه‌ری مرۆڤ گه‌یشته ئه‌نجام" و له قۆناغی داهاتوودا سه‌ری ئه‌و كه‌سه خۆبه‌خشانه ده‌گوازێته‌وه، كه تووشی مردنی مێشك بوونه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی ته‌لگراف له‌زاری ئه‌و پزیشكه گواستیه‌وه "ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه به یه‌كه‌م له‌سه‌رانسه‌ری جیهان داده‌ندرێت له جۆره‌كه‌ی، كه به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام دراوه".
وێڕای ئه‌وه‌ی كانافیرۆ به‌ڵگه‌گه‌لێكی بۆ سه‌لماندنی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه خستۆته روو، له‌وانه‌ش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی سه‌ر بۆ مشك و مه‌یمون به سه‌ركه‌وتووانه، به‌ڵام پزیشكان هۆشداری له‌باره‌ی مه‌ترسیه تۆقێنه‌ره‌كانی ئه‌و جۆره كارانه ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامیدان به‌و كاره له‌وانه‌یه "له‌مردن خه‌رابتر" روو بدات و، جه‌سته و سه‌ری جیاوازی مرۆڤ نه‌توانن له‌گه‌ڵ یه‌ك بگونجێن، هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌ژیانیش به‌رده‌وام بن.