"ئیدارەی نوێی شنگال نا شەرعییە"
پەكەكە و حەشدی شەعبی لەسەری رێككەوتوون
K24 - دھۆك
ژمارەیەك لە ھاووڵاتیانی شنگال، گلەیی لەو ئیدارە ھاوبەشە دەكەن كە پەكەكە و حەشدی شەعبی لە سنووری شنگال پێكیان ھێناوە، خەڵكی شنگال ئەوە دەخەنەڕوو، جگە لەوەی ئەو ئیدارەیە نا شەرعییە، لە ھەمانكاتدا ناتوانن پێداویستییە سەرەتاییەكان بۆ خەڵك دابین بكەن.
دوای ھاتنی حەشدی شەعبی بۆ سنووری شنگال، لەگەڵ ھێلزەكانی پەكەكە رێككەوتوون كە بە ھاوبەشی ئیدارەی ناوچەكە بەڕێوەببەن و بەبێ رەزامەندی دانیشتوانی شنگال و دەروروبەری پۆستە ئیدارییەكانیان دابەشكردووە.