ئەمریکا: پشتگیری دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین

ھەردوولا ھەوڵی ھێوركردنەوەی گرژییەكان دەدەن

K24 - واشنتن

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ھێزەر ناوێرت، رایگەیاند ئاگاداری سەردانەکەی برێت مەکگورك، نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیەتی دژی داعش بۆ عێراق و کوردستان نییە.

 لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردستان24یش سەبارەت بە نەبوونی دایلۆگ لەنێوان هەولێر و بەغدا، ‌ناورت ئاماژەی بەوە دا هەر دوولا هەوڵی هێورکردنەوەی گرژییەکان دەدەن و ئەمریکا پشتیوانی لەم هەنگاوە دەکات.