ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك تاوتوێی دۆخی شارەكە دەكات

دوای 16 ئۆكتۆبەر یەكەمین كۆبوونەوە ئەنجامدەدەن

K24 - ھەولێر

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بڕیاریدا یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی دوای داگیركردنی كەركووك ئەنجامبدات، داواشی لەسەرجەم ئەندامان كردووە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئێستای كەركووك ئامادەی كۆبوونەوەكە بن، سەرۆكی لیستی برایەتی رەتی دەكاتەوە پرسی دانانی پارێزگار لەم كۆبوونەوەیە باسی لێوەبكرێت.