رێبوار تاڵەبانی: ھیچ بەڵگەیەكی دەستووری بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك نییە
"كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا لە شاری كەركووك دەبێت"
K24 - ھەولێر
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك بە وەکالەت بە کوردستان24 راگەیاند، بەپێی دەستووری عێراق ئەنجوومەنی پارێزگا ئەو کاتە هەڵدەوەشێتەوە، کە ئەرکەکانی بەشێوەیەکی باش رانەپەڕاندبێت و کاری بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات کردبێت، کە هیچ بەڵگەیەکی وا لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك نییە، هەروەها دەبێت 150 پەرلەمانتار دەنگ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەن بدەن.
گوتیشی، بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی پارێزگا لە شاری کەرکووك کۆببێتەوە.