"به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مریكاوه حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌كشێنه‌وه"
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پرسه‌كانی پشكی هه‌رێم له بوودجه‌ی عێراق و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت بهێنێته سه‌ر مێزی دانووستان
K24 - هه‌ولێر
به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌كشێنه‌وه‌و تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك له‌و هێزانه ناوچه‌كانی زومار و شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پاریزگای نه‌ینه‌وایان جێهێشتووه.
رۆژنامه‌ی "العرب"ـی چاپی له‌نده‌نی له راپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات كه "فشاره‌كانی ئه‌مریكا وای له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كردووه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بكشێنه‌وه، له كاتێكدا ئه‌و هێزانه پاش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچانه و چه‌ندین جار هه‌وڵیاندا ناوچه‌كانی دیكه و ده‌روازه سنوورییه‌كان داگیر بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌ی عێراقییه‌وه كه به ئاگادار ناویبردووه ده‌ڵێت: "به‌غدا رهزامهندبی له‌سه‌ر ئاگاداركردنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ربڕیوه كه له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا بڵاوكرابوونه‌وه، پاشه‌كشه بكه‌ن و چه‌ند كه‌رت و كه‌تیبه‌یه‌كی سه‌ربازیی حه‌شدی شه‌عبیش به كرده‌یی كشاونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی شنگال و زومار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای نه‌ینه‌وا ئه‌و پێگانه‌یان چۆڵكردووه كه پاش رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر چووبوونه ناویه‌وه".
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "به‌هۆی داواكاری كورده‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان دوورده‌خاته‌وه، تا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق به هاوبه‌شی له‌و ناوچانه بڵاوببنه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه به رۆژنامه‌ی "عه‌ره‌ب"ـی گوتووه: " ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له نێوهندگیرییهكانیدا دانووستانه سه‌ربازییه‌كان به‌لاوه بنێت كه په‌یوه‌سته به بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كان له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه گفتوگۆ سیاسییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا په‌ره پێبدات كه په‌یوه‌سته به پشكی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له بوودجه‌ی ساڵی 2018 و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و دۆسییه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی دیكه‌ی نیوانیان بهێنێته سه‌ر مێزی گفتوگۆ".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتوو بووه له رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شه‌ڕی نیوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، چاودێرانی ره‌وشه‌كه له به‌غدا ده‌ڵێن: "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ره‌وشی سه‌ربازی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌قامگیر بكات و پاش ئه‌وه دۆسیه‌كانی دیكه‌ی نێوانیان بهێننه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ".
رۆژنامه‌كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومیی عێراقه‌وه زانیوویه‌تی كه "حكومه‌تی عێراق نایه‌وێت هێزێكی زۆری ئیتیحادی له سنووری ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بمێننه‌وه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ئه‌و هێزانه بۆ كیۆماڵكردن و پارێزگاریكردن له ناوچه تازه رزگاركراوه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار به‌كاربهێنێ و پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ناو ببات، بۆیه پیویستی به هێزی زۆر نییه بیانێرێته نزیك سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
سه‌رچاوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه "ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كان خۆی له پێكهێنانی ھێزێكی سێ لایه‌نیدا ده‌بینێته‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئیتیحادی و هێزه لۆكاڵییه‌كانی ناوچه‌كان له خۆبگرێت كه زۆرینه‌یان له كریستیان و ئێزدی و شه‌به‌ك و عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه ده‌بن".