دادگای باڵای فیدراڵی بڕیارێكی دژی ریفراندۆم ده‌ركرد
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور: ریفراندۆم تەنها بە ریفراندۆمێکی دیکە هەڵدەوەشێتەوە
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/11/2017، دادگای بالای فیدرالی عێراق‌و بریارێكی له دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ركرد، كه رۆژی 25/9/2017 له هه‌رێمی كوردستان و به‌شیكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیدره‌ی هه‌رێم به‌ڕیوه‌چوو و زیاتر له 92% دینگده‌ران به به‌ڵێ ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندابوو.
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له بڕیاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت "ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ستووریی نه‌بووه‌و سه‌رجه‌م شوێنه‌وار و ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
دادگای فیدراڵی عێڕاق رایگەیاند، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان نادەستوورییە.
ئەیاس ساموک، گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق بە كوردستان24ی رایگەیاند: "دادگای فیدراڵی بە چاوخشاندنەوە بە چوار سکاڵای تایبەت بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، گەیشتە ئەو بڕیارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە".
ئه‌وه له كاتێكدایه مانگی رابردوو، دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاندبوو "ناتوانن بڕیار لەبارەی دەستووری بوون یاخود دەستووری نەبوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بدەن تا سكاڵاكانی په‌یوه‌ست به ریفراندۆم یه‌كلایی نه‌بێته‌وه‌و لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان ئاماده نه‌بێت".
به‌ڵام، کەریم بەحری، ئەندامی لیژنه‌ی نووسینەوەی دەستووری عێراق له ساڵی 2005 بە کوردستان24ـی راگەیاند: "بەپێی دەستووری عێراق ریفراندۆم مافێکی یاسایی و دەستووری هەرێمی کوردستانە و هیچ یاسایەک ناتوانێت هەڵیبوەشێنێتەوە تەنیا بە ریفراندۆمێکی دیکە نەبێت".
گوتیشی، پێویست بوو هەرێمی کوردستان شاندێکی یاسایی بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی دادگای فیدراڵی تایبەت بە پێشێلکردنی دەستوور رەوانەی بەغدا بکات، تاوەکو لەو رێگەیەوە بەرگریی لە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکات.