ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا به دوایدا ده‌گه‌ڕا سه‌ددام حووسێن ره‌خساندی
ئه‌مه‌ریكا له 1988ه‌وه پلانی بۆ شه‌ڕی كه‌نداو داناوه.. سه‌رۆكی سوودان زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی سوودان، زانیاری نوێی له باره‌ی پلانه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات كه بۆ شه‌ڕی كه‌نداو كه له 1988 پلانی بۆ دانابوو.
سه‌رۆكی سوودان، له گفتوگۆیه‌كدا له به‌رنامه‌ی "قصاری القول"ی كه‌ناڵی رووسیه‌لیه‌وم، ئاشكرای كرد، به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت توانیویه‌تی ئاگاداری ئه‌و پلانانه‌ی پنتاگۆن بێت بۆ شه‌ڕی كه‌نداو.
روونیشی كرده‌وه، به‌و پێیه‌ی له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی جه‌عفه‌ر نه‌میری، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی سوودان، له ریزی سوپای وڵاته‌كه‌ی سه‌رباز بووه و له ئه‌مه‌ریكا مه‌شق و راهێنانی پێكراوه، بۆیه ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی پلانه‌كه بووه.
به‌شیر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان به دوای ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناوچه‌كه و كه‌نداو داگیر بكه‌ن، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراق پێی به‌خشین.
رژێمی به‌عس به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ددام حوسێن، دیكتاتۆری له سێداره‌دراوی عێراق، له ساڵی له 2ی ئاب/ ئۆگستۆسی 1990 كوه‌یتی داگیركرد و به‌و هۆیه‌وه‌ش ئه‌مه‌ریكا هێرش بۆ سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستپێكرد و سوپای عێراقی له كوه‌یت ده‌ركرد.