حكومه‌تی هه‌رێم قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كه ده‌كاته‌وه
حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوە بڕی 2 ملیار و 160 ملیۆن دینار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكەوتووان تەرخان بكات
K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌ی شارەكانی كوردستان، لیژنەیەكی پێكھێناوە و بڕیاری داوە بڕی 2 ملیار و 160 ملیۆن دینار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكەوتووان تەرخان بكات.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش ئەندامە لەو لیژنەیە، بۆ دووبارە نۆژەنكردنەوەی زیانەكان لە سەرجەم سێكتەرە جیاوازەكان، بڕیاریشیانداوە بڕە پارەیەكی زیاتر لەوەی كە دیاریكراوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تەرخان بكەن.
شه‌وی 12ی ئه‌م مانگه بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به پله‌ی جیاواز ته‌واوی ناوچه‌كانی باشووری كوردستانی گرته‌وه، كه سه‌نته‌ره‌كه‌ی له سنووری پارێزگای هه‌ڵبجه بوو و گوڕه‌كه‌ی 7.2 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بوو.