يان كۆبيش: ده‌بێت مافى ده‌ستوورى بۆ هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێته‌وه
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به ره‌وشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى تايبه‌ت به ره‌وشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ستيپێكرد.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، يان كۆبيش، نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌ميندارى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له عێراق وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
له وتاره‌كه‌يدا يان كۆبيش رايگه‌ياند، له 17ى نۆڤێمێبهرهوه عێراق سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر چه‌كدارانى داعشدا راگه‌ياند و دوايين مۆڵگه‌ى داعش له لايه‌ن هێزه عێراقييهكانهوه كۆنترۆڵ كرا.
گوتيشى: هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ژماره‌يه‌كى زۆرى ئاواره كردووه.
روونيشيكرده‌وه: راسته داعش هيچ ناچهيهكى به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه به‌ڵام مه‌ترسييه‌كانى كۆتاييان نه‌هاتووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى به‌غدا گرژييان له نێواندا هه‌يه و هه‌ردوولايان گلهييان هه‌يه كه ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراوه و حكومه‌تى عێراق هه‌ندێك هه‌نگاوى گرتووه‌ته به‌ر بۆ سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى ئيتيحادى به‌سه‌ر ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و ئاسمان و ده‌روازه سنوورييه‌كان و گه‌يشته‌وه هێڵى سه‌وزى 2003.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌ندێكجار رووبه‌ڕووبوونه‌وه روويداوه و هه‌ندێك هاووڵاتيش ئاواره بوونه و داواشمان كردووه هه‌ولێر و به‌غدا لێكۆڵينه‌وه بكه‌ن و بهرپرسيارانى تاوانه‌كان لێپرسينه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ بكرێت.
روونيشيكرده‌وه، دادگاى ئيتيحادى بڕياريدا كه ريفراندۆم ده‌ستوورى نه‌بووه و به‌غدا پێشوازى لێ‌كرد و هه‌ولێريش گوتى: كه رێزى لێده‌گرن.
يان كۆبيش گوتى: ده‌بێت كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به ديالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌بێت مافه ده‌ستوورييه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه.