كورد چەندین پۆست لە كەركووك لەدەست دەدات
بەشێك لە ئەندامانی كوتلەی برایەتی پشتگیری لەم ھەوڵە دەكەن
K24 - ھەولێر
لەدوای 16 ئۆکتۆبەرەوە کورد چەندین پۆستی گرنگی لە كەركووك لەدەستداوە، گرنگترینییان پۆستی پارێزگاری کەرکووکە کە ئێستا لەلایەن عەرەبێکەوە بەرێوە دەبرێت، ئێستا ھەوڵی پێکھاتەکانی دیکە بەتایبەت تورکمانەکانەکان ئەوەیە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنیش لە کورد وەربگرنەوە، بەشێك لە لیستی برایەتیش پشتگیری لێدەکەن.
بڕیاریشە سێشه‌مه‌ی داهاتوو به‌بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و به‌شێك له ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆ ده‌ببنه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه به‌پێی رێككه‌وتنی كوتله‌ی عه‌ره‌بی و توركمانی و به‌شێك له ئه‌ندامانی كوتلەی برایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له سه‌ر سێ خاڵ كه گرنگترینیان دیاریكردنی پارێزگاری كه‌ركووك و سه‌رۆكێكی نوێیە بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه.