حكومەتی ئێران بەڵێنەكانی بەرامبەر كۆڵبەران جێبەجێ ناكات
"رێژەی كوشتنی كۆڵبەران لە شەش مانگی رابردوودا زیادیكردووە"
K24 - ھەولێر
پەرلەمانتارێكی كورد لەرۆژھەڵاتی كوردستان دەڵێ، حكومەت ھیچ یەك لە بەڵێنەكانی بۆ رێگریكردن لە كوشتنی كۆڵبەران جێبەجێ نەكردووە، پێشتر كابینەی حەسەن رۆحانی بەڵێنی رێكخستنی كاروباری كۆڵبەرانی لەسەر سنوور دابوو، بەڵام لەماوەی رابردوودا رێژەی كوشتنی كۆڵبەران زیادیكردووە.