كوردى سووريا به پشتيوانى رووسيا چاويان له فيدراڵييه
به نيازن به پشتيوانى رووسه‌كان خۆيان له به‌ريه‌كه‌وتنى چه‌كدارى له‌گه‌ڵ سوپاى سووريا بپارێزن
K24 – هه‌ولێر:
پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورديى له سووريا رايگه‌ياند، به پشتيوانى رووسيا هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ين سيستمى فيدراڵى له سووريا بچه‌سپێت و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سووريا به‌ريه‌ك نه‌كه‌وين.
له كاتێكدا چاو له‌سه‌ر رياز و سوچى و ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌يه كه له‌وێ ئه‌نجامده‌درێن، كورده‌كانى سووريا به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى شه‌ڕى داعشيان كردووه و خۆيان له چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌بيننه‌وه به نيازن به پشتيوانى رووسه‌كان خۆيان له به‌ريه‌كه‌وتنى چه‌كدارى له‌گه‌ڵ سوپاى سووريا بپارێزن.
شاهۆز حه‌سه‌ن، هاوسه‌رۆكى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده)، به رۆژنامه‌ى ئينفۆرمێشنى كه‌نه‌دى راگه‌ياندووه، پێويسته وتوێژ و دانووستان بكرێت، ئه‌گه‌ر نا به‌يه‌كدادان رووده‌دات.
گوتيشى: چاره‌سه‌رى سياسى پێويستى هه‌نووكه‌يى سووريايه و ناكرێت بگه‌ڕێينه‌وه بۆ دواوه و پێويسته به‌ر له ته‌قينه‌وه‌ى ململانێيه‌كى ديكه له وڵات‌دا بگرين.
هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، كه به‌م دواييانه له‌گه‌ڵ رووسه‌كان قسه‌يان كردووه و ئه‌مان ئه‌و چه‌كداره رووسانه‌ى ناو داعش كه به ديليان گرتوون راده‌ستى رووسه‌كانيان كردوونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ش له رووسيا ده‌كه‌ن هاوكار بێت بۆ چه‌سپاندنى سيستمى فيدراڵى له وڵات‌دا و رووسه‌كان وه‌ك ئه‌ڵقه‌ى په‌يوه‌ندين له نێوان كورد و ديمه‌شقدا و ئاره‌زووش ده‌كه‌ين ئه‌وان يارمه‌تيده‌ر بن بۆ هێنانه‌دى ئه‌و مه‌به‌سته.
ئه‌و به‌رپرسه كورده ره‌تيشيكردووه‌ته‌وه، هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى راسته‌وخۆيان له‌گه‌ڵ رژێمى سووريا هه‌بێت و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، ئه‌وه‌ى رووسه‌كان ئه‌نجاميده‌ده‌ن ده‌سته‌به‌ركردنى دانووستانى نێوان ئێمه و ديمه‌شقه به جۆرێك كه رژێم بگاته ئه‌و بڕوايه‌ى كه ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ رابردوو و واده‌ى پێش هه‌ڵگيرساندنى شه‌ڕ. هه‌ندێك شت هه‌ن پێويسته چاره‌سه‌ر بكرێن و سيستمى سياسى به‌ره‌و سيستمێكى فيدراڵى ديموكراتى بڕوات.
سه‌باره‌ت به بێهيوايى كورد له عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى عێراق بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر كۆنترۆڵى كورد بوون، كاريگه‌رى ئه‌و پرسه له‌سه‌ر كوردى سووريا و مه‌ترسى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا بۆ ناوچه‌كانيان به هه‌مان شێوه، هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده رايگه‌ياند، ناكرێت ره‌وشى كورد له سووريا به‌راورد بكرێت به ره‌وشى كورد له عێراق.
گوتيشى: روانگه‌ى ئێمه پشت ده‌به‌ستێت به هه‌مه‌جۆرى گه‌لى سووريا. داواكارى بنه‌ماى فيدراڵى.
سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ رووسيا، گوتى: سياسه‌تى رووسيا به‌رامبه‌ر كوردى سووريا تا راده‌يه‌كى ماقووڵ جێگيره. ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌ڵێن، ئێمه له‌گه‌ڵ مافه‌كانى كوردين. ئه‌وان لايه‌نگرى چاره‌سه‌رى سياسيين له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆنفيدراڵى تا راده‌يه‌ك. ئه‌وان رۆڵى ده‌سته‌به‌رى ده‌گێڕن بۆ هێنانه‌دى ئامانجه‌كانمان. به ئاشكرا وتوويانه ئێمه له نێوان ئێوه و ديمه‌شقدا ميانگيرى ده‌كه‌ين.
سه‌باره‌ت به داهاتووى شارى ره‌ققه‌ش هاوسه‌رۆكى په‌يه‌ده رايگه‌ياند، دانيشتوانى ره‌ققه خۆيان ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن و له ميانى هه‌ڵبژاردندا كۆمه‌ڵه‌ى گشتى و ئه‌نجوومه‌نى به‌ڕێوبه‌رى تايبه‌ت به شاره‌كه‌يان هه‌ڵبژاردووه و ئه‌وه‌ش كاتى ده‌وێت تا پرۆسه‌كه به شێوه‌يه‌كى ديموكراتى به ته‌واوى بچه‌سپێت.
سه‌رچاوه: العربي الجديد