به‌وێنه .. هه‌رزه‌كارێكی ئیندۆنیسی ته‌مه‌نی له‌سه‌روی 50 ساڵه
هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاویان پێ ده‌كه‌وێت له‌باره‌ی ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌وه تووشی شۆك ده‌بن
K24- هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی ئیندۆنیسی كه ته‌مه‌نی له سه‌رووی 50 ساڵیه ده‌ڵێت، هه‌میشه ئه‌وانه‌ی نامناسن به‌زانینی ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ی من تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بن، ئه‌ویش به‌هۆی نیگا ههرزهكاریهكهییهوه.
ناوی ئه‌و ئافره‌ته "بوسبا دیوی"یه و خه‌ڵكی شاری جاكارتای ئیندۆنیسیایه، به‌ر له ماوه‌یه‌ك ئاهه‌نگی په‌نجایه‌مین ساڵیادی له‌دایكبوونه‌كه‌ی گێڕا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاویان پێ ده‌كه‌وێت له‌باره‌ی ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌وه تووشی شۆك ده‌بن.
بابه‌تی ئه‌م ئافره‌ته له رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاو بووه‌ته‌وه و وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی پێكردووه، "بوسبا دیوی" بێژه‌ری كه‌ناڵێكی ئیندۆنیسییه و، وانه‌بێژه له یه‌كێك له فێرگه‌كان و دایكی دوو كوڕه، هه‌وره‌ها نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك هێمای بازرگانی جوانكاریه له ئیندۆنیسیا.
وێنه‌كانی بوسبا و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی ره‌واجێكی زۆری له هه‌ژماره‌كه‌ی له‌سه‌ر ئینستگرام هه‌یه، كه گومانی لای هه‌موو ئه‌وانه درووست كردووه كه وێنه‌كانی ده‌بینن، به‌وه‌ی كه باوه‌ڕ به‌وه ناكه‌ن ئه‌و ئافره‌ته دایكی ئه‌و دوو كوڕه‌یه.

.png)
.png)
.jpg)